حکوومەتی هەرێم لە بارەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پشوه‌كانی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ دیاری كرد و وته‌بێژی‌ حكوومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كانی‌ هه‌رێمدا پێنج ڕۆژ پشووی‌ فه‌رمی ده‌بێت".

کوردپرێس:

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له ‌ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ تێیدا سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندوه‌، "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، پیرۆزباییێكی گه‌رم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌قامگیری بۆ هه‌رێم و پته‌وتركردنی یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان".

سەفین دزەیی وتیشی‌:"به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین، پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ی‌ 6ی‌ 2018 ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كوو ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 18ی‌ 6ی‌ 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی‌ 6ی‌ 2018 ده‌وامی فه‌رمی له ‌داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

News Code 15394

Your Comment

You are replying to: .
captcha