بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی العربی الجدیدی لەندەن لە ئەژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە زاری ئەندامێکی پارتییەوە ڕایگەیاند: پارتی بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی و دەستنیشان کردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق چەندین پێش مەرجی داناوە.
ئەو ئەندامەی پارتی کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت زیادی کرد: حیزبی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا پرسی هاوپەیمانێتی لە گەڵ ڕەوتەکانی دیکەدا بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی کۆتایی پێنەهێناوە و جەختیشی کرد: گرینگترین پێوەر لە دانووستاندنەکاندا لەگەڵ ڕەوتە سیاسییەکان لە بەغدا، پێبەند بوونی ئەوانە بە دەستووری عێراقەوە.
ئەندامەکەی پارتی دەیشڵێت: ئەندامانی پارتی لەسەر ئەو پرسە ڕێککەوتوون کە تەنها بەمەرجی بەدیهاتنی داخوازیی کوردەکان بە تایبەت جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کەرکووک و ناچە جێ ناکۆکەکان و هەروەها سازمان پێدانی فرۆشی نەوت و گاز ئامادە دەبن لە دەوڵەتی داهاتووی عێراقدا بەشداری بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment