توركیا "دیواری ئەمنی" نێوان كوردستانی تورکیا و سووریا تەواو دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فەرمانگەی یەكەی نیشتەجێ بوونی بەكۆمەڵ سەر بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا (تۆكی)، بە درێژایی 564 كلم دروست كردنی دیواری ئەمنی لە سنووری سه‌وریا تەواو كرد، كە دەكاتە سنووری نێوان کوردستانی تورکیا و سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی كردەوە كە دیواری سەر سنوور بە مەبەستی بەرگرتن لە تیپەڕبوونی كۆچی نایاسایی، دەستەبەركردنی ئاسایشی زیاتری سنوور دروست كراوە، بۆ یەكەمجار بە شێوەیێكی ورد لە سنووری شارۆچكەی ئەلبەیلی سەر بەپارێزگای كلیس وێنەگیرا.

ئاژانسەكە بڵاویشی كردەوە كە دوای تەواوكردنی دیواری ئەمنی لە سنووری سووریا بە درێژایی 564 كلم، تۆكی دەستی كرد بە دروست كردنی دیواری ئەمنی لە سنووری ئێران بە درێژایی 144 كلم و، لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە.

لە سنووری سوریا 711 كلم هێڵی سنوور لە دەرەوەی رووباری ئاسی بە دیواری كۆنكریتی تەنراوە، كە بەرزیی هەر یەكێكیان سێ مەترە، بە پانی دوو مەتر و قورسیی حەوت تۆن.

200 كلم ئەو دیوارە ئەمنییە لە لایەن پارێزگای كلیسەوە دروست كراوە و ئەوەی دیكەی لە لایەن تۆكیەوە بنیات نراوە. ناوچەكە كە پیشتر كێڵگەی مینڕێژ بوو لە ئیستادا كارەكانی پاككردنەوەی لە مین درێژەی هەیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15363

Your Comment

You are replying to: .
captcha