گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و تاران دەستیان پێکردەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: دوای هه‌شت مانگ له‌ وه‌ستان، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و تاران له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست‌پێده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاھیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ یه‌كشه‌ممه‌ 10-6-2018 گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و تاران ده‌ست‌پێده‌كاته‌وه‌ و ده‌ست‌پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ ھه‌ر دوولا گرنگییێكی زۆری هه‌یه‌.

وتیشی: فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پێشوازی له ‌هه‌موو كۆمپانیاكان ده‌كات بۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ‌ئێستادا جگه‌ له‌ توركیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان ئاسایی بۆته‌وه‌ و هیواشی خواست كه‌ توركیا چاو به‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا بخشێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له ‌نێوان هه‌رێم و توركیا ئاسایی بێته‌وه‌.

وتیشی: ده‌ست‌پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ ھه‌ر دوولا گرنگییێكی زۆری ده‌بێت‌ و ھۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ست‌پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیشی بۆ ئه‌و رێكارانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پێویست بوون بگیرێنه‌به‌ر و له ‌ئێستادا جگه‌ له‌ توركیا گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتاندا ئاسایی بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15362

Your Comment

You are replying to: .
captcha