بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یێک كه له هه‌ژماری تایبه‌تی، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاو كراوه‌ته‌وه كه كه‌سێكی نزیكه له موقته‌دا سه‌در، هاتووە: له روانگه‌ی به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌ک پاڵپشتیی بۆ به‌هێزكردنی سوپا و پۆلیسی عێراق و بوونی چه‌ک ته‌نها له ده‌ست ئه‌واندا، داوای ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌تی چه‌كداماڵین و راده‌ست كردنه‌وه‌ی چه‌ک به ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
سه‌در ده‌ڵێت، بۆ ده‌ست پێكردنی نیازپاكیش داوا له هێزه‌كانی عێراق به‌گشتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیر ده‌كه‌ین، پاش جه‌ژن ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن و دواتر ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه شاری سه‌در به‌ته‌واوه‌تی له چه‌ک داماڵراوه، پاشان هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واوی عێراق بگرێته‌وه".
سه‌در له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "پێویسته ملكه‌چی بڕیاره‌كان بن و هیچ كێشه‌یێک له به‌رده‌م پرۆژه‌ی چه‌كداماڵین و راده‌ست كردنی چه‌كه‌كان به ده‌وڵه‌ت درووست نه‌كرێت و هیچ مشتومڕێكی له‌سه‌ر نه‌نرێته‌وه، چوونكه خوێنی عێراقییه‌كان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه گرنگتره كه هه‌مانه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی نابێت ته‌نها سه‌درییه‌كان به‌ده‌نگ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه بێن، به‌ڵكوو پێویسته هه‌موو گه‌لانی عێراق به سه‌رجه‌م گرووپ و ئینتیماكانه‌وه به‌ده‌نگییه‌وه بچن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت كه‌شوهه‌وایێكی گونجاوی ئه‌منی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، ئه‌گینا داماڵینی چەک هاوتای ده‌سته‌به‌ربوونی ئارامی نه‌بێت هیچ مانایێكی نابێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment