بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیپرێڵی 2021ی بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوەیێک لەنێوان سەرۆکی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، عومەر سەید عەلی رێکخەری گۆڕان، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالست، ئانۆ جەوهەر وەک نوێنەری مەسیحیەکان و ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان بەشدار بوون.
لای خۆشییەوە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕەتی کردەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمدا بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کردبوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیێک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment