فوئاد مه‌عسووم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكی كوتله‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكی كوتله‌ به‌شداربوووه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی حوزه‌یران‌ به‌ به‌شداریی فوئاد مه‌عسووم ‌و جێگره‌كانی نووری مالیكی ‌و ئوسامه‌ نوجێفی ‌و ئه‌یاد عه‌لاوی ‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان (سه‌لیم جبووری، هومام حه‌موودی و ئارام شێخ محه‌مه‌د) له ‌كۆشكی سه‌رۆکایه‌تیی كۆمار به‌رێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ر له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی كوتله‌ به‌شداربوووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوو به‌شداری ده‌كه‌ن‌ و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێ كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ‌و كاردانه‌وه‌كانی سه‌رییه‌تی.

12ی ئایاری ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی قبووڵكراو نه‌بوو ئه‌وه‌ش به ‌بیانووی ئه‌وه‌ی "ساخته‌كاری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كراوه‌."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15322

Your Comment

You are replying to: .
captcha