لە مەخموور فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئۆپراسیۆنێکیان لە چیای مەخموور ئەنجام دا و پێگەکانی داعشیان کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی بریتانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەچوارچێوەی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەگەڵ هێزەکانی عێراق ژمارەیێک پێگەی داعش لە چیای مەخموور بۆردوومان کران و ئۆپراسیۆنەکەش "سەرکەوتوو" بووە.

ئەوەش هاتووە، بریتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوامن لە هەوڵەکان بۆ کۆتیی هێنان بە بوونی گرووپی چەکداریی داعش لەو ناوچانەی کە خۆیان تێدا حەشار داوە.

وەزارەتی بەرگریی بریتانیا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەندەن پابەندە بە شکستپێهێنانی داعش و ئەو ئۆپراسیۆنەش دەبێتە هۆی ئەوەی توانای داعش بۆ بڵاو کردنەوەی "ئایدۆلۆژیا ژەهراوییەکەی لە عێراق و جیهان کەم ببێتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha