فیلمه‌كه‌ی جوبرائیل خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌ فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه‌ وتی: "فیلمی (ئه‌یلان) له‌ فێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی كه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ چوو، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت".

وتیشی: "له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا 437 فیلم به‌ نوێنه‌رایه‌تیی 60 وڵاتی جیهان به‌شدارییان كرد و له‌نێو ئه‌و فیلمانه‌دا فیلمی (ئه‌یلان) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا".

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر وتی: "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌ست‌پێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به‌ كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی".

فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه ‌و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیک و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه‌.

دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێک بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌ كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد ‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له ‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له ‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه ‌و له‌ ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15316

Your Comment

You are replying to: .
captcha