یه‌كێتی دوا هه‌ڵوێست له ‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان دوا هه‌ڵوێست له ‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت له ‌ئه‌گه‌ری بوونی كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماریی عێراق، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش په‌یامێک ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "یه‌كێتیی ده‌توانێت باشتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا بكات و له ‌بابه‌تی سه‌رۆک كۆمار و یه‌كلاشی بكاته‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تۆڕی هه‌واڵی SNN ئیدعا ده‌کات یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوا هه‌ڵوێست له ‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌ر كه‌س و لایه‌نێک ئازاده‌ له‌وه‌ی خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاری كراون".

وتیشی: "ئێمه‌ وه‌ک یه‌كێتیی ئه‌گه‌ر كاندیدمان هه‌بێت، ناتوانین ڕێگریی له ‌هیچ لایه‌نێک بكه‌ین كه‌ كاندیدیان نه‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی كاندیدی هه‌بێت و له‌ هه‌مانكاتیشدا لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانیش هه‌موویان یه‌ک كاندیدیان هه‌بێت، ئازادن".

سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتیی جه‌ختی كرده‌وه‌: "له ‌بابه‌تی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌دا یه‌كێتیی هه‌ماهه‌نگی زیاتری له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه ‌و سوننه‌ و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌توانێت ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر ئاسان یه‌كلا بكاته‌وه‌ بۆ كاندیده‌كه‌ی خۆی".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆک كۆمار به ‌ده‌نگدان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌كاتی دروست بوونی كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ بۆ كێ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15289

Your Comment

You are replying to: .
captcha