به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، وه‌یسه‌ل ئار ئۆغڵۆ وه‌زیری دارستان و ئاوی تورکیا به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاند: "له ئێستادا ده‌رگاکانی به‌نداوی ئه‌لیسۆی کراونه‌ته‌وه و ئاو بۆ عێراق دابین ده‌که‌ین."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد تورکیا پلانی وابوو که ساڵی ڕابردوو به‌نداوه‌که پڕ بکات به‌ڵام حکوومه‌تی عێراق داوای کردوووه ئه‌و کاره بۆ ئه‌مساڵ دوا بخرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی وشکه‌ساڵی بوووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment