عێراق هێرشی ئاسمانی کرده‌سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ سووریا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سه‌ر به‌ ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ڕای‌گه‌یاند: فڕۆکه‌ عێراقییه‌کان هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر مۆڵگه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ خاکی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ به‌پێی ڕێنماییه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق و به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی F16ی عێراق به‌ربه‌یانیی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) به‌پێی زانیاریی وردی ئه‌منی هێرشیان کرده‌سه‌ر مۆڵگه‌ی فه‌رمانده‌یی چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی "هه‌جین" له‌ خاکی سووریا.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ وه‌ده‌ست گه‌یشتوون ئه‌و هێرشه‌ ئامانجه‌کانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی پێکاوه‌ و تێکڕای ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی چه‌کدارانی داعشی له‌ناو بردوووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ پێنجه‌مین هێرشی ئاسمانیی عێراق بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ خاکی سووریایه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15245

Your Comment

You are replying to: .
captcha