كۆمیسیۆن: هیچ واده‌یێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی دیاری نه‌کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ‌كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یه‌نێت: "هیچ واده‌یێک بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ دیاری نه‌کراوه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاروایه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم و كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم كۆ ببنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان كه‌ بڕیاروایه‌ ڕۆژی‌ 30ی‌ 9ی‌ 2018 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژارن و ڕاپرسیی هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "تا ئه‌م ساته‌ وه‌ک كۆمیسیۆن ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌ نین له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم."

جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژارن و ڕاپرسیی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "هیچ واده‌یێکیش بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دیاری نه‌كراوه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15221

Your Comment

You are replying to: .
captcha