به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی حوزه‌یران سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و هاکان قه‌ره‌چای کۆ بوونه‌وه و له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و هاوکات ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ته‌وه‌رێكی‌تری دیداره‌كه بوو.
له به‌شێكی‌تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانیی حیزبه‌که‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه یه‌کێتی تۆمه‌تبار ده‌كات به یارمه‌تیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ڕای‌گه‌یاند: وه‌ڵامی (ی.ن.ک) بۆ لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بریتییه له هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی یه‌كێتی له دانووستاندنی (بیقاع) له ساڵی 1993 كه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی یه‌كلایه‌نه له نێوان كۆماری توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به ناوبژیوانی سه‌رۆک مام جه‌لال تاڵه‌بانی تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه نه‌گۆڕه و هه‌وڵ و تێكۆشین و خه‌باتمان له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی هه‌موو كێشه و ململانێیه‌كانه له ڕێگه‌ی گفتوگۆ نه‌ک به شه‌ڕ و كوشتار.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به هاکان قه‌ره‌چای كونسووڵی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناخوازێت دڵۆپێک خوێن له ژێر هه‌ر ناوێک له كورد یان تورک و هه‌ر پێكهاته‌یێكی بڕژێت بۆیه پێداچوونه‌وه‌ی وردتر به‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا گرنگه و زامنی پاراستنی ئاشتییه له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment