بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا موسلیم یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی زەهرا، ئامادەی ئەو خوانی بەربانگە بوو کە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی تیاداکرد و بۆ پیاوماقوڵان لە دیاربەکر سازکرابوو، دواتریش وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەو ئێوارە خوانەدا مستەفا موسلیم باسی لەوەکرد کە لەڕێگەی پارێزگاری عەنتاب، بانگێشت کراوە و وتی "ئۆردۆغان مرۆڤێکی باوەڕدارە، کەسی باوەڕداریش ئەو بەڵێنە دەباتە سەر کە دەیدات. هەر لەبەر ئەوە، لەم قۆناغەدا پێویستە سەرجەم کوردەکان، پشتیوانیی ئەردۆغان بکەن".
هەروەها وتی: "خەڵکی عەفرین ماوەی ٥٠ ساڵە بەردەوامن لەسەر هەمان هەڵە. لە سووریا کۆمۆنیزم سەرەتا لە عەفرینەوە سەری هەڵدا. ئەو کاتە کەسایەتیی ئایینیی کە فێری ئایین و ئایین پەروەرییان بکات، نەبوو. ئێستاش وەک زانایانی کورد، داوای مۆڵەت دەکەین بۆ ئەوەی بچینە عەفرین و رێگەی راست نیشانی دانیشتوانەکەی بدەین. ئەگەر مۆڵەتمان بدرێت، دەچین و هەڵەکانیان و رێگە راستەکەیان پێ نیشان دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment