عەلی حەمەساڵح: حكوومەت زانیاریمان لەبارەی گرێبەستەكەی رۆزنەفت پێنادات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رای‌دەگەیێنێت: حكوومەتی هەرێم زانیاریان لەسەر ئەو گرێبەستانە ناداتێ كە بارەی فرۆشتنی نەوت لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرەوە واژۆی كردوووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 26ی مانگی رابردوو، كۆمپانیای رۆزنەفتی سەربە دەوڵەتی رووسیا گرێبەستێكی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا واژۆ كرد بۆ پەرەپێدانی سامانی غازی سروشتی و دروست كردنی بۆرییەكی گواستنەوەی غازی هەرێم، ئەوەش لە كاتێكدایە مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵ كۆمپانیاكە سەرجەم بۆرییە نەوتییەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی بە بەهای 1.8 ملیار دۆلار كڕیوە.

عەلی حەمە ساڵح ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند: "هیچ زانیاریێكیان سەربارەت بەو گرێبەستە نییە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای رۆزنەفت-ی رووسی ئەنجامی داوە".

ئاماژەی بەوەش كرد: "حكوومەتی هەرێم زانیاری لەسەر ئەو گریبەستانە نادات كە لە پێشتریشدا واژۆی كردوون، وەک رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێم داناغاز كە داوای زانیاریمان كردوووە، بەڵام وەڵاممیان نەداوینەتەوە".

رۆزنەفت، لە لایەن ئیگۆر سەچین، متمانەپێكراوی ڤلادیمێر پۆتین-ی سەرۆک روسیاوە بەڕێوە دەبرێت، بەپێی ئاژانسەكە ئامانجی رۆزنەفت لە كڕینی بۆرییەكانی هەناردە كردنی نەوتی كوردستان تەنها بازرگانی نییە، بەڵكوو بۆ پتەوكردنی هەژموونی سیاسی ڕووسیایە لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەرێمی كوردستان، خاوەنی یەدەگێكی نەوتی زۆرە، كە ڕەنگە بگاتە سێیەكی هەموو یەدەگی نەوتی عێراق، و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كاریگەریی دەبێت لەسەر ئابووری ناوخۆیی و ناوچەكە.

سه‌رچاوه‌: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15156

Your Comment

You are replying to: .
captcha