سەدر هەڵوێستی خۆی لە بارەی گەڕانەوەی جولەکەکان بۆ عێراق دەربڕی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر پشتگیری لە گەڕانەوەی جوولەکه‌کانی عێڕاق دەکات ئەگەر هەتا ئێستا دڵسۆزییان بۆ عێراق مابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەدر لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی کە پرسی، ئاخۆ جولەکە عێراقییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ عێراق، وتی: ''ئەگەر ئەوان هێشتا دڵسۆزییان بۆ عێراق هەبێت، ئێمەش پێشوازییان لێدەکەین''.

جولەکەکانی عێراق رێژەی %٢ی دانیشتوانی عێراقیان پێکدەهێنا لە ساڵێ ١٩٤٧، بەڵام دواتر ئەم رێژەیە کەمی کرد ئەویش پاش کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٥١.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15141

Your Comment

You are replying to: .
captcha