به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتی سه‌در له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ردا وتوویه‌تی: "من چیم و چاره‌نووسم چییه ئه‌گه‌ر شه‌عبى عێراقى باجه‌كه‌ى بده‌ن، من ئه‌و كه‌سه‌م كه له‌پێناویاندا قوربانى ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنى "ئال سه‌در" یان سه‌ركه‌وتنى چاكسازى سه‌ره‌تاى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى له عێراق و عێراقییه‌كانه ئه‌وه ڕێگه ناده‌م به‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوووه ئال سه‌در بۆ ئه‌وه‌یه كه قوربانى له‌پێناو گه‌لى سته‌ملێكراو بدات و له خزمه‌تى هه‌ژاراندایه و ڕێگه ناده‌ن كه زیانیان پێ بگه‌یێنرێت و دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی بڕینى كاره‌با چۆک به گه‌ل دانادات و هه‌میشه سه‌ریان به‌رزه.
موقته‌دا سه‌در چه‌ند ڕۆژێک وه‌ک هه‌ل ده‌داته حكوومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاو و كاره‌با بۆ هاووڵاتییان ئه‌گه‌رنا داوایان لێ ده‌كات كه ڕێگه‌یان بده‌ن ئه‌وان كار بكه‌ن و مافى هاووڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه.
شایانی باسه؛ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان و وه‌زرى گه‌رما ده‌ستى پێكردوووه له پارێزگاكانى عێراق كاره‌با و ئاو ته‌واو كه‌مى كردوووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانى له چه‌ند پارێزگایێک لێ كه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment