به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان داوودی له به‌یاننامه‌یێکدا ده‌نووسێت: سوپای تورکیا جارێکی دیکه و ئه‌م جاره‌ش له قووڵاییی 250 کیلۆمه‌تری و له ڕێگای ده‌روازه‌یێکی سنووری به بێ به‌رخۆدانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هاتوونه‌ته ناو خاکی عێراق.
داوودی ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی سوپای تورکیا به‌شێک له پیلانی مه‌ترسیدار دێته ئه‌ژمار و ده‌شڵێت: چاره‌نووسی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای هه‌رێم به‌شێک له چاره‌نووسی عێراق و سووریا پێک ده‌هێنێت.
ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌ڵوێستی هه‌ولێر- به‌غدا له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژیی سوپای تورکیا شه‌رمه‌زارییه و داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کات ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانیان ڕاپه‌رێنن بۆ گوشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی تورکیا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment