بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەسەدوڵڵا موهاجیر بەرپرسی تۆڕی تەندروستیی شاری دیهلوڕانی پارێزگای ئیلام لەو بارەیەوە وتوویەتی باهۆزەکەی ناوچەی "چەم هیندی" کانێکسێکی بە سەر دانیشتوانی نێو کانێکسەکەدا داراندووەتەوە و ئەوەش بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی یەک هاووڵاتی و 8ی دیکەش هەر بەو هۆیەوە بریندار بوون.
ناوبراو زیاتر دەڵێت: بریندارانی ئەو ڕووداوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمی فریاکەوتن چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە قایمقامی شاری دیهلوڕان وتی لە بارەی ئەو ڕووداوەوە زانیاریی نییە و ئەوەش لە حاڵکێدایە لە میدیا خۆجێییەکاندا ئەو هەواڵە بە فراوانی ڕووماڵ کراوە.
Your Comment