حیزبی سه‌عاده‌ت سه‌ربکه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان فراوان دەکرێت

به‌شی تورکیا- ئاڵتان تان، به‌ربژێری پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی 27ه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا رای‌گه‌یاندوووه‌: حیزبی سه‌عاده‌ت ببێته‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ زووترین کاتدا په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ ده‌سێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵتان تان به‌ربژێری پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی 27ه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاربه‌کر که‌ پاش جیابوونه‌وه‌ له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ته‌ڤلی ئه‌و حیزبه‌ بوووه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ پرسی کورده‌کانی تورکیا و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا یارمه‌تی ده‌دات به‌ کوردستانی تورکیا. هه‌موو مافی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ فه‌رمی ده‌ناسێندرێت. ئه‌گه‌ر حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت هه‌موو مافی کورده‌کان تا هاووڵاتییانی ئیسلامی به‌ فه‌رمی ده‌ناسێندرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا ڕوونیشی کرده‌وه‌: هه‌موو مافه‌کان له‌وان زمانی دایکی، خوێندن له‌ پولی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ تاکوو زانستگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ خۆجێیه‌کان تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ناوچه‌ییه‌کان به‌ڵین ده‌ده‌م هه‌موویان به‌ فه‌رمی ده‌ناسێندرێت. له‌ زووترین کاتدا په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان پته‌وتر ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15092

Your Comment

You are replying to: .
captcha