حیزبه‌ عێراقییه‌کان ناتوانن تانه‌ له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: حیزبه‌ سیاسییه‌کان ناتوانن تانه‌ له‌ یاسا و بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادڵ نووری به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داموده‌زگایێکی یاسادانه‌ره‌ و نه‌خشه‌ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار دیاری ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان ناتوانن تانه‌ له‌ یاسا و بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بده‌ن.

ناوبراو وتیشی: کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یێکی زۆری کردوووه‌ و ئێمه‌ له‌وباره‌وه‌ به‌ڵگه‌یێکی زۆر له‌به‌رده‌ستماندایه‌ که‌واته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاسای چاکسازی‌کراوی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15084

Your Comment

You are replying to: .
captcha