ئه‌گه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كان جێبه‌جێ بكرێت پارتی 5 كورسی له‌ ده‌ست ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كان زیانێكی گه‌وره‌ له‌ پارتی ده‌دات و وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكرێت كورسییه‌كانی پارتی له‌و پارێزگایه‌ له‌ 6 كورسییه‌وه‌ بۆ 1 كورسی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غه‌یاس سورچی وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه و ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان له ‌پارێزگاكانی (ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و دیاله‌)، بۆ كۆمیسیۆن پابه‌ند بوونی تێدا نییه‌ و ده‌بێت دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

ناوبراو وتیشی: "هه‌ر كاتێک دادگای فیدراڵی بڕیاری دا به ‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی مووسڵ ده‌بێت كه‌ له‌و سنووره‌دا كورسییان هێناوه‌ ئه‌ویش پارتی و یه‌كێتییه‌".

وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پارتی 6 كورسی له‌ نه‌ینه‌وا هێناوه‌ که‌ پێنج كورسییان به ‌ده‌نگی ئاواره‌كان بوووه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كان جێبه‌جێ بكرێت پارتی كورسییه‌كانی له‌ 6 كورسییه‌وه‌ بۆ 1 یان 2 كورسی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15079

Your Comment

You are replying to: .
captcha