به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید-ی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یێكی سیاسییه‌وه بڵاوی كرده‌وه: "یه‌كێتی و پارتی به لایانه‌وه گرنگ نییه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سائروون یاخود ده‌وڵه‌تی یاسا ببه‌ستن، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆیان كردوووه ئه‌و مه‌رجه‌ی دوو حزبه‌كه‌یان ڕه‌ت نه‌كردۆ‌ته‌وه، به‌ڵكوو به‌ڵێنیان پێداون كه بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
له پاش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو، به‌غدا زنجیره‌یێک سزای به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاند، پاشان له 16ی ئاکته‌وبردا سوپای عێراق گه‌ڕایه‌وه شاری كه‌ركووک، ڕۆژانی دواتری 16ی ئاکته‌وبر بۆ زۆرێک له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ش گه‌ڕایه‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به سوودی ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌شكێته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment