ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی توند له‌ کاندیده‌که‌ی جه‌هه‌په‌ ده‌گرێت

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر کاندیده‌که‌ی جه‌هه‌په‌ بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا نیشان دا به‌ھۆی سه‌ردانی کردنی بۆ لای سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ به‌ندیخانه‌.

کوردپرێس- به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ وتارێکیدا بۆ جه‌ماوه‌ره‌ی ئاکپارتی سه‌رزه‌نشتی موحه‌ره‌م ئینجه‌ کاندیدی جه‌ھه‌په‌ی کردوووه‌ بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناوبراو سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌ی کردوووه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری ئه‌دیرنه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ ئه‌ردۆغان، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی تۆمه‌تبار کردوووه‌ به‌ ئاژاوه‌گێری له‌ تورکیا و وتوویه‌تی: "ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌ تۆ سه‌ردانت کرد ئه‌و که‌سه‌ نه‌بوو له ‌دوای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ٧ی حوزه‌یران بوووه‌ ھۆی کوژرانی ٥٣ کورد؟ تۆ خزمه‌ت به‌ چی ھزرێک ده‌که‌یت. داوات کردوووه‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێ ئازاد بکرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاندیده‌، تۆ چی ده‌ڵێی؟ کێ ئازاد ده‌که‌ی؟."

ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ "ژماره‌یێک گوته‌بێژ به‌ سه‌رۆکی گشتیی جه‌ھه‌په‌وه ده‌ڵێن پێویسته‌ ئه‌و پارته‌ له‌ به‌ربه‌ستی ھه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕ بێت به‌مه‌ش ھه‌ڵبژاردنیان وه‌ک بازاڕی ھه‌ڕاج لێکردوووه‌. ئه‌و پارته‌ی که‌ ده‌ڵێن ده‌بێ له‌ به‌ربه‌ستی ھه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕ بێت تاکوو ئێستا له‌ فه‌رمانی ده‌ست خوێناویترین ڕێکخراو ده‌رنه‌چوووه‌ به‌مه‌ش تاکوو ئێستا نه‌بوووه‌ته‌ پارتێکی سیاسی."

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ "کاتێ سه‌یری کاندیده‌کانی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌که‌ین به‌شێکی زۆریان ته‌نھا بۆ نووسینی ناوی خۆیان له‌سه‌ر کارتی ده‌نگدان بوونه‌ته‌ کاندید. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نھا کاندیدی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کیی وڵاته‌. ماوه‌یێکه‌ له‌ که‌ناڵه‌کان سه‌یری ده‌که‌ن. له ‌ڕاستیدا پیاوێکی کۆمیدییه‌. ھه‌ندێک جار به‌ درۆ کردن و قسه‌ی ھه‌ڵبه‌ستراو کات به‌ سه‌ر ده‌بات به‌ڵام پرسیاری ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م وڵاته‌ سپارده‌ی پیاوێکی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌کرێ؟."

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ که‌ به‌ یه‌کێک له‌ دیارترین په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داده‌نرێت تاکه‌ ڕکابه‌ری قلیچدارئۆغلو بوو له‌ ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ بۆ سه‌رۆکایه‌تیی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل.

هه‌رچه‌نده‌ جه‌هه‌په‌ له‌ ١٥ ساڵی ڕابردوودا هیچ هه‌ڵبژاردنێکی له‌ به‌رامبه‌ر پارته‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان نه‌بردوووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام زۆرێک له‌ چاودێران ئینجه‌ به‌ کاندیدێکی گونجاو داده‌نێن بۆ ڕکابه‌ری له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی که‌ بڕیاره‌ له‌ ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه ‌بچێت.

هاوکات هه‌ده‌په‌ش سه‌ره‌تاى مانگی ڕابردوو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى حزبه‌که‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا کاندید کرد و ڕۆژى ١٥ى مانگی ڕابردووش له‌ زیندانه‌وه‌ ده‌میرتاش کارنامه‌ى خۆى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیی داهاتووى ئه‌و وڵاته‌ ئاشکرا کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15074

Your Comment

You are replying to: .
captcha