به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نیكی هایلی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه ڕای‌گه‌یاند: "حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به بڕیاره‌كانی ئاینده‌ی ده‌یان ساڵی داهاتووی عێراق دیاری ده‌كات."
نیكی هایلی له‌باره‌ی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانی و پاشان پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌ڵێت: "ئێستا ساته‌وه‌ختێكی گرنگه له مێژووی عێراقدا."
ئه‌و وتانه‌ى نیكی هایلی له كاتێكدایه تا ئێستا دانووستانه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون و به‌هۆى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كانه‌وه كێشه‌ى گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment