بەپێی هەواڵی کوردپرێس عه‌زاری له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا له مۆسکۆ ڕایگه‌یاند، قه‌واره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان عێراق و ڕووسیا له بواری وزه و که‌رتی سه‌ربازی له ساڵی ٢٠١٧دا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٣%، که ده‌کاته بڕی یه‌ک ملیار و ٤٠٢ ملیۆن دۆلار، له‌کاتێکدا له ساڵی ٢٠١٦ ڕێژه‌که ٩١٦ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دۆلار بووه.
باڵیۆزی عێراق له مۆسکۆ له کۆنفڕانسێکی هه‌واڵیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه هێشتا له ئاستی خواسته‌کانی ئه‌واندا نییه، کە به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و توانایانه‌ی که هه‌ردوولا هه‌یانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا کۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆکراوه ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ڕۆژنامه‌نووسان که ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌کانی نێوان ڕووسیا و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌یان کرد، باڵیۆزی عێراق له مۆسکۆ ڕوونی کرده‌وه "ئه‌و گرێبه‌سته‌ی که له نێوان کۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌مساڵ و ساڵی ڕابردوودا که له په‌راوێزی کۆنگره‌ی سان‌پترسبورگ ئیمزا کراون، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه که ته‌نها مافی داوه به حکوومه‌تی فیدراڵی بۆ ئیمزاکردنی گرێبه‌سته‌کان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، حکوومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند نییه به‌و گرێبه‌ستانه‌وه و به نایاساییشیان ده‌زانێت، به‌دووریشی زانی ئیمزاکردنی گرێبه‌سته نوێیه‌که‌ی نێوان ڕۆسنه‌فت و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ کاریگه‌رییێکی نه‌رێنیی هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه له ماوه‌ی ڕابردوودا و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حکوومه‌تی به‌غدا، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ستێکی نوێی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسی ئیمزا کرد، بۆ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجامدانی پشکنین له چه‌ند بلۆکێکی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.
جگه له‌وه‌ش ڕووسیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که په‌یوه‌ندییێکی سه‌ربازی و ئابووریی به‌هێزی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه و ساڵانه عێراق به بڕی ملیاران دۆلار چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی سه‌ربازی له ڕووسیا ده‌کڕێت.
Your Comment