بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی نووسراوێکی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان بڕیاردراوه به:
یه‌که‌م: ڕاگرتنی هاتوچۆ له نێوان هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق.
دوه‌م: ته‌نها رێگه ده‌درێت به‌م که‌سانه‌ی که له خواره‌وه دیاری کراوه هاتوچۆ بکه‌ن له نێوان هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق به مه‌رجێک پێویسته له بازگه‌کان له کاتی هاتنیان تێستی کۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن:
1 - ئاژانس و رێکخراوه‌کانی (UN) و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتکاران و شانده فه‌رمییه‌کان.
2 - ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی کوردستانن.
3 - که‌سانی نه‌خۆش که پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
4 - بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران.
سێیه‌م: کاری بازرگانی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی.
چواره‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment