به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی ئایار له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی پێشوازى له كونسووڵى كۆمارى توركیا، هاكان كاراچاى و شاندى یاوه‌ریی كرد.
له دانیشتنێكدا وێڕاى به‌خێرهێنانى شاندى میوان سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی تیشكى خسته سه‌ر بارودۆخى گشتیى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به تایبه‌ت دواى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و باسى هه‌ڵوێست و شیكردنه‌وه‌ى پارتى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كرد كه هه‌ندێک كه‌موكوڕتی و هه‌ڵه‌ى تێدا كراوه به‌ڵام ئه‌مه نابێته بیانوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى له سه‌رتاسه‌رى عێراق.
فازڵ میرانى سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ به‌غدا و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى‌تر بۆ زیاتر ئاگاداربوون له هه‌ڵوێستى ئه‌وان و گۆڕینه‌وه‌ى ڕا و بۆچوونى نێوان هه‌ر دوو لا ته‌ئكیدى كرد كه پارتى به‌رنامه‌ى وزارى و میكانیزمى جێبه‌جێكردنى لا گرنگتره و ئه‌م جاره هه‌ڵوێستى كورد كراوه نابێت به‌ڵكوو مه‌رجدار ده‌بێت بۆ پشتگیری كردنى هه‌ر كاندیدێک بۆ حكوومه‌تى عێراق و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوورى عێراق وه‌ک خۆى و به ته‌واوى و ڕه‌چاو كردنى هاوسه‌نگى و به‌شداریى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و گه‌ره‌نتى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
كونسووڵى كۆمارى توركیا خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌م دیداره و ته‌ئكیدى كرد كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمى كورستانن و به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان له حكوومه‌تى داهاتووى عێراقدا گرنگه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment