به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غازی كه‌ركووكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له که‌رکووک سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤیدیۆییی لایه‌نه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه و لیژنهیێكی یاسایی پێكهێناوه به مه‌به‌ستی ره‌وانه كردنی ئه‌و به‌ڵگانه بۆ دادگای که‌رکووک.
ناوبراو وتیشی: "گرته‌ی ڤیدیۆییی به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانیمان تۆمار كردوووه كه به جلوبه‌رگی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و له ناو خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێت له که‌رکووک خوێن ده‌ڕێژین."
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ڵگه‌ی زیاتری خسته ڕوو و ڕاشیگه‌یاند: عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له لیستی به‌ره‌ی توركمانی له خۆپشاندانێكی شاره‌كه‌دا ده‌ڵێت "که‌رکووک شارێكی توركییه."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دروشمه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له که‌رکووک هاوشێوه‌ی دروشمی ئیسلامییه توندڕه‌و و داعشه‌كانی توركیا و سووریایه.
غازی كه‌ركووكی گوتیشی: "بێمنهتین له هه‌موو رێكارێک كه كۆمیسیۆن بڕیاری لێبدات چوونكه ئه‌وه‌ی لای یه‌كێتی گرنگ بێت هێمنی و ئاسایشی شاری كه‌ركووكه."
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی هۆشداریش ده‌دات و ده‌ڵێت "توركمان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی (كورد- توركمان) دروست بكات وه‌ک ئه‌وه‌ی له ساڵی 1959دا ڕووی دا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment