یەکێتی بەڵگە لە سەر بەرەی تورکمان و عەرەبی کەرکووک کۆ دەکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات له‌ پیلانێكی به‌ره‌ی توركمانی له‌ که‌رکووک بۆ دروست كردنی شه‌ڕی (توركمان- كورد) و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرای ده‌كات: چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆییی مه‌ترسیداری توركمان و عه‌ره‌بی شاره‌كه‌مان كۆ كردۆته‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ سكاڵایان له‌ سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غازی كه‌ركووكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ که‌رکووک سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤیدیۆییی لایه‌نه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه ‌و لیژنه‌یێكی یاسایی پێكهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ره‌وانه‌ كردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ بۆ دادگای که‌رکووک.

ناوبراو وتیشی: "گرته‌ی ڤیدیۆییی به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانیمان تۆمار كردوووه‌ كه‌ به‌ جلوبه‌رگی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ و له ‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێت له که‌رکووک خوێن ده‌ڕێژین."

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ڵگه‌ی زیاتری خسته ‌ڕوو و ڕاشی‌گه‌یاند: عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ لیستی به‌ره‌ی توركمانی له‌ خۆپشاندانێكی شاره‌كه‌دا ده‌ڵێت "که‌رکووک شارێكی توركییه‌."

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی دروشمه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ له‌ که‌رکووک هاوشێوه‌ی دروشمی ئیسلامییه‌ توندڕه‌و و داعشه‌كانی توركیا و سووریایه‌.

غازی كه‌ركووكی گوتیشی: "بێ‌منه‌تین له‌ هه‌موو رێكارێک كه‌ كۆمیسیۆن بڕیاری لێبدات چوونكه‌ ئه‌وه‌ی لای یه‌كێتی گرنگ بێت هێمنی و ئاسایشی شاری كه‌ركووكه‌."

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی هۆشداریش ده‌دات و ده‌ڵێت "توركمان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی (كورد- توركمان) دروست بكات وه‌ک ئه‌وه‌ی له ‌ساڵی 1959دا ڕووی دا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14990

Your Comment

You are replying to: .
captcha