بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بۆ جهماوهی پارتهكهی رایگهیاند كه: "کوردەکان کێشەی پەکەکەیان هەبوو، ئەو کێشەیەشمان چارەسەر کرد. ئیدی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە چیتر ناتوانێ كهلێن بخاته نێوانمان، ڕێژەی تەڤڵ بوونی لاوانی کورد بە پەکەکە گەیشتۆتە سیفر".
بیناڵی یڵدرم وتیشی: "ئەوانەی ئاماژە لە پەنسیلڤانیا و قەندیل وەردەگرن، ناتوانن بێنە بەرامبەرمان".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا یڵدرم زیادی کرد: "هەر هاووڵاتییێکی ئەو وڵاتە تاجی سەری ئێمەیە، ئێمە هەموو جوداخوازییێک و جیاکارییێک رەت دەکەینەوە و قبووڵی ناکەین".
سەرچاوە: کەناڵی NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment