یه‌كێتی كاندیدی زۆری بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: حیزبه‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق وه‌ربگرێته‌وه ‌و بۆ ئه‌وه‌ش له ‌ئێستادا زیاد له ‌‌كاندیدێكیان هه‌یه ‌و له‌ كۆتاییدا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی وه‌فدی باڵای یه‌كێتییه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ‌هه‌فته‌نامه‌ی ‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ هێشتا له‌ قۆناغی داوا كردنی پۆستی سه‌رۆک كۆمارداین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ بۆ یه‌كێتی دابین بكه‌ین."

به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری ئێستای عێراق، له‌تیف ڕه‌شید وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق‌ و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سابیر بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدن.

ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی ئه‌و ناوانه‌وانه‌ كه‌ كاندیدن ئاماده ‌نه‌بوو هیچ بدركێنێت به‌ڵام ڕای‌گه‌یاند: "زیاد له‌ كاندیدێكمان هه‌یه‌ ‌و له‌كۆتاییدا ‌و ‌كاتی پێویستدا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرین."

شایانی باسه‌؛ پۆستی سه‌رۆک كۆماری له ‌سێ‌ كابینه‌ی ڕابردووی حکوومه‌تی عێراق به‌ر كورد كه‌وتوووه‌ كه‌ له‌ ناو كوردیش به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانی كه‌وتوووه‌ و ئه‌و حیزبه‌ ئێستا داوای پۆسته‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14942

Your Comment

You are replying to: .
captcha