به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد كه له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی وه‌فدی باڵای یه‌كێتییه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: "ئێمه هێشتا له قۆناغی داوا كردنی پۆستی سه‌رۆک كۆمارداین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته بۆ یه‌كێتی دابین بكه‌ین."
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری ئێستای عێراق، له‌تیف ڕه‌شید وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سابیر بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدن.
ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی ئه‌و ناوانهوانه كه كاندیدن ئاماده نه‌بوو هیچ بدركێنێت به‌ڵام ڕایگه‌یاند: "زیاد له كاندیدێكمان هه‌یه و له‌كۆتاییدا و كاتی پێویستدا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرین."
شایانی باسه؛ پۆستی سه‌رۆک كۆماری له سێ كابینه‌ی ڕابردووی حکوومه‌تی عێراق به‌ر كورد كهوتوووه كه له ناو كوردیش به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانی كهوتوووه و ئه‌و حیزبه ئێستا داوای پۆسته‌كه ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment