بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زاملی له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواین پێشهاتی گفتوگۆی لیست و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق وتی: "تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وه‌ی كه واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێک بكرێت بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی موقته‌دا سه‌در، له لایه‌نی لیسته‌كه‌ی مالكی هه‌وڵ ده‌درێت، له ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له گفتوگۆدان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیستی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردن لیستی سائیرون به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و پێكهێنانی حكوومه‌ت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌در كه به لیستی سائیرون به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق زۆرترین ڕێژه‌ی كورسی په‌رله‌مانی عیراق بهێنن ئاماژه به به‌ربه‌ستی به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌دڵنیایه‌وه به‌ربه‌ست هه‌ن، به‌رده‌وام تا ئێستاش هه‌ندێک له كوتله‌كان چاویان بڕیوه‌ته پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق، وه‌ک لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالكی، هه‌روه‌ها لیستی فه‌تح دیانه‌وێت پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنن، بێگومان ئه‌م لیستانه ڕێژه‌ی كورسی پێویستیان نییه و زۆرینه نین، به‌ڵام لیستی سائیرون خۆی زۆرینه‌یه و ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیسته‌كاندا بكات، هه‌روه‌ها تا ئێستاش ئه‌م لیستانه پابه‌ندن به دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان به شێوه‌ی حیزبی و تائیفی ،ئه‌م جۆره دابه‌ش كردنه‌ش بۆته هۆی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت.
ده‌رباره‌ی بوونی كاندیدێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی داهاتوو حاكم زاملی ڕه‌تی كرده‌وه هیچ كاندیدێكی دیاریكراویان هه‌بێت و وتی: به‌ڕاستی تا ئێستا هیچ كه‌سێک دیاری نه‌كراوه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه ده‌كه‌وێته دوای پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له ناو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وكات ده‌توانرێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكرێت كێ ده‌بێته كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵام بۆ ئێستا هیچ كه‌سێكی دیاریكراو نییه.
ده‌رباره‌ی داواكاریی و مه‌رجی شانده كوردییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیسته عێراقیه‌كان و لیستی سه‌در بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌تی نوێی عێراق، حاكم زاملی وتی: كورده‌كان دوو مه‌رجی گرنگیان هه‌بوو كه ده‌یانه‌وێت بیچه‌سپێنن، یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكان بۆ پێش دۆخی كۆنترۆڵ كردن له‌لایه‌ن سوپای عێراقیه‌وه، داواكاری دوه‌میشیان تایبه‌ته به دابین كردنی بڕی له‌١٧%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ،مەرجەکان شتێکی مەحاڵن. هەر سەرۆک وەزیرێک بەڵێنی وەها بە کورد بدات، بێ گومان بەرپـرسیارێتیـیێکی گەورە لە ئەستۆ هەڵدەگرێت، وە دەیخاتە کێشەوە، ئەمەش شکست بە حکوومەتی داهاتوو دەهێنێت."
سه‌باره‌ت به‌و پۆسته باڵایه‌ی كورده‌كان داوایان كرد له لیستی سائیرون حاكم زاملی باسی له‌وه‌كرد هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له پێشووتردا كراوه سه‌رۆک وه‌زیران له لیستی گه‌وره ده‌بێت كه لیستی شیعه‌كانه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له لیستی سوننه‌كان وه سه‌رۆک كۆماریش له لیسته كوردییه‌كان ده‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment