بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە تایبەتە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان هاتووە: "فوئاد مەعسووم بە بایەخێکی زۆرەوە و لە نزیکەوە بەدواداچون دەکات بۆ گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان دەربارەی پرۆسەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە ٢٠١٨/٥/١٢ بەڕێوەچوو."
هاوکات داوا لە هەموو دەستە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە کۆمسیاری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیشەوە پابەندی تەواوی حوکمەکانی دەستوور و قانونە پەیڕەوکراوەکانی تایبەت بەم مەسەلەیە ببن.
هەروەها دووپاتیشی دەکاتەوە کە پێویستە ڕێوشوێنە ئوسوڵییەکان بگیرێتەبەر کە یاسا و ڕێساکان دایانناوە و کێشاویانە سەبارەت بە پیاداچوونەوە بە تانە و ناڕەزاییەکان و هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار و پەیوەست بە هەڵبژاردنەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment