بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەوە كاری پێناكرێ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند بڕیارەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانەوە كاری پێناكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كاری پێناكرێ، هەروەها دەبێتە هۆی زیادكردنی نیگەرانی سیاسی لە وڵاتەكەدا".

ناوبراو هەروەها نووسیویەتی "هاوئاوازییێک لە نێوان سەرۆكی دۆڕاوی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق هەیە، بۆ ئەوەی وڵاتەكە بەرەو نادیار بەرن، تەنهاش پاڵنەری خۆپەرستانە و بەرژەوەندی تایبەتیان هەیە".

زێباری نووسیویەتی پێشتر لەمبارەیەوە هۆشداریمان داوە، ئێستە پێویستە هەموو لایێک بەدانایی و عەقڵانی هەڵسوكەوت بكەن و پابەند بن بە یاسا و دەستوور، گەلیش سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە.

شایانی باسە ئەمڕۆ پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی عێراق لە كۆبوونەوەیێكدا چەند بڕیارێكی لەبارەی ڕەت كردنەوەی دەنگەكانی دەرەوە و ئاوارەكانی چوار پارێزگای عێراق دەركرد، لەگەڵ ژماردنەوەی 10%ی دەنگەكانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14908

Your Comment

You are replying to: .
captcha