به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد مه‌حموودیان ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مساڵ له باخه‌کانی ئه‌و قەسر شیرینی کرماشان به‌گشتی پێنج هه‌زار و 824 ته‌ن ترێ ڕه‌وانه‌ی بازاڕ بکرێت.
ناوبراو وتیشی: لە هەر هێکتارێک باخی ئەو شارەدا چوار تەن ترێی یاقووتی بەرهەم دەهێنرێت و لە بازاڕیشدا کیلۆی بە 5000 تمەن دەفرۆشرێت. ئەوەش داهاتی باش دەست جووتیاران و باخەوانەکان دەخات.
مه‌حموودیان زیادیشی کرد: یه‌ک له باشترین به‌روبوومه‌کانی ئێران ترێ (یاقووتی) قه‌سری شیرینه که به‌شێکی زۆری له دەروازەی سنووری شارەکەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ قه‌سرشیرین له ڕۆژئاوای کرماشان حەشیمەتێکی 27 هەزار کەسی لە خۆ دەگرێت و 30 هه‌زار هێکتار باخ و زه‌ویی کشتوکاڵی هه‌یه که له‌و ڕێژه‌یه سێ هه‌زار و 870 هێکتاری باخی ترێیه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment