كۆمیسیۆن هۆشداری لە "كوودەتا" و "شەڕی ئەهلی" لە عێراق دەدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆییی هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆشداری دا لە "كودەتا" بە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ‌و رای‌گەیاند: ئەوە دەبێت هۆی شەڕی ئەهلی لە وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هەڵوێستەكەی كۆمیسیۆن دوای ئەوە هات كە پەرلەمانی عێراق لە بڕیارێكدا، ئەنجامی هەڵبژاردنی لە دەرەوەی وڵات‌ و كەمپی ئاوارەكان ‌و چەند ناوچەیێكی تر لە عێراق هەڵوەشاندەوە، هەروەها بڕیاریدا 10%ی دەنگەكان بەدەست ئەژمار بكرێتەوە.

لەو بارەوە ریاز بەدرا سەرۆكی ئیدارەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق راشی‌گەیاند: ئەوە مەترسییە و "هۆكارێكە بۆ كوودەتا بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە پێشتر كۆمیسیۆن رایگەیاندوووە".

هەروەها رای‌گەیاندوووە: "كوودەتا كردن بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی شەڕی ئەهلی لە عێراق هەڵدەگیرسێنێت‌ و وڵات بەرەو ئاژاوەی گەورە دەبات".

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئەم مانگە بەرێوەچوو كە زۆرێک لە لایەنەكان سكاڵایان لە ئەنجامی هەڵبژاردن هەبوو، ئەوەش بە بیانووی ئەنجامدانی "ساختەكاری"‌و بەو هۆیەشەوە پەرلەمان چەند بڕیارێكی لەو بارەوەدا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14878

Your Comment

You are replying to: .
captcha