له‌ پارێزگای هاتای هێرش کرایه‌ سه‌ر HDP

به‌شی تورکیا- گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خواز له‌ گوندی دۆغان و که‌سیچی هێرشیان کرده‌ سه‌ر هۆلیه‌ کاووک به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گولان له‌ 27ه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆلیه‌ کاووک به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ 27ه‌مین خول له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی تورکیا له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاتای که‌ له‌ گوندی دۆغان و که‌سیچی سه‌ردانی بازاڕیانی کردبوو، له‌ لایه‌ن گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکه‌وه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ری.

ئه‌و گرووپه‌ به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر ئه‌و به‌ربژێره‌ ژنه‌، خه‌ساریان له‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی دا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردن. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ ته‌داخولی هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ کۆتایی پێهات و شانده‌که‌ی ئه‌و به‌ربژێره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ نیوه‌چڵ هێشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیان به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌وه‌‌ ئه‌و ناوچه‌یان به‌جێهێشت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پشتریش ڕاپۆرتگه‌لێکی جۆراوجۆر له‌ هێرشی گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان بۆ سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی تورکیا بڵاو کرا بوویه‌وه‌. ڕاپۆرتگه‌لێک که‌ پیشانده‌ری قووڵاییی جه‌مسه‌ربه‌ندیی توند له‌ کۆمه‌ڵگای تورکیا بوووه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوو به‌ گه‌رمتربوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئاوه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت و ته‌نگژه‌یێکی ڕادیکاڵی له‌ کۆمه‌ڵگای تورکیا ته‌شه‌نه‌ بسێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14877

Your Comment

You are replying to: .
captcha