به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئایار مه‌سعوود بارزانی له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر سكرتێری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بیی عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆ بووه‌ته‌وه كه به‌پێی ڕاگه‌یێنراوی كۆبوونه‌وه‌كه له‌و دیداره‌دا سكرتێری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بیی عێراق سوپاسی گه‌لی كوردستان و بارزانی كرد بۆ یارمه‌تیدان و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و لێقه‌وماوانی عێراق له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و پێزانینی هه‌بوو بۆ ڕۆڵ و كاریگه‌ری له په‌نادانی ئاواره‌كان و به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی ناوزه‌د كرد كه هه‌رگیز له بیر ناكرێت.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه له گه‌ڵاڵه‌كردنی بۆچوونه‌كان له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment