ڕاوێژکارانی سه‌ربازیی عه‌ره‌بستان و فه‌رمانده‌کانی YPG له‌ کۆبانێ کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی سووریا- 3 ڕاوێژکاری سه‌ربازیی عه‌ره‌بستان سه‌ردانی کوردستانی سووریایان کرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی YPG له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ کۆبانێ کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 3 ڕاوێژکاری سه‌ربازیی عه‌ره‌بستان سه‌ردانی کوردستانی سووریایان کرد و له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ کۆبانێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی YPG دیدار و گفتوگۆیان کرد.

سه‌رچاوه‌کانی عه‌ره‌بستان ئامانج له‌و سه‌فه‌ره‌ به‌ پشتیوانی و هاوکاری له‌گه‌ڵ گرووپێکی عه‌ره‌ب له‌ژێر ناوی "سنادید" و دروست کردنی گرووپێکی سه‌ربازی له‌ عه‌ره‌به‌کان ڕاده‌گه‌یێنن که‌ ئه‌و گرووپه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا شه‌ڕ ده‌کات.

به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ هه‌ر که‌سێک که‌ ته‌ڤلی ئه‌و گرووپه‌ بێت مانگانه‌ 200 دۆلار مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌ندام گرتنی ئه‌و گرووپه‌ له‌ حه‌سه‌که‌ و قامیشلۆ ناوه‌ندی ئه‌ندام گرتن دامه‌زرێندراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14873

Your Comment

You are replying to: .
captcha