به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم کۆ بوویه‌وه.
مه‌کگۆرک له چوارچێوه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار کارگێری مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی کرد.
مه‌لا به‌ختیار له كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان ئاماژه‌ی به دیداری یه‌کێتی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کرد و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌موویان پارتی و یه‌كێتی ده‌ناسن گوتی: "ئه‌و وڵاتانه له كوردستان پارتی و یه‌كێتی ده‌ناسن باقیه‌كه‌ی هه‌مووی بڕۆن و نه‌ڕۆن ئاسایییه، هیچ حسابێكیان بۆ ناكه‌ن هیچ، ڕێزیان ده‌گرن به‌ڵام هیچ شتێک له‌سه‌ر ئه‌وان په‌ک ناكه‌وێ به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی په‌ک ده‌كه‌وێت."
مه‌لا به‌ختیار ڕه‌خنه‌ی له‌و لایه‌نانه گرت كه به "ته‌زویرچی" تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن و گوتی: "ئێستا یه‌كه‌م پێمان ده‌ڵێن ته‌زویرچی كه هاته سه‌ر پۆست هه‌مووی هه‌ڵپه‌ی پۆسته‌كانیانه و ئێمه‌ش هیچ خۆمان تێكناده‌ین دێن به‌یه‌كه‌وه ده‌یكه‌ین نایه‌ن ئێمه و پارتی زۆرینه‌ین و له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌وینه گفتوگۆ."
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌لا به‌ختیار ڕه‌خنه‌ی له قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی و ره‌وتی نه‌وه‌ی نوێ گرت و گوتی: "له 7 مانگی رابردوو له كوردستان دوو حیزب دروست بووه، من ناوم نان ئه‌مانه به عه‌مه‌لیاتی قه‌یسه‌ری له‌دایكبوون، به عه‌مه‌لیاتی قه‌یسه‌ری یانێ حیزب ئاوا به په‌له‌په‌ل دروست نابێت، حیزب له ناو ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، كولتووری و ئه‌ركه مێژوویییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له دایک ده‌بێ، ئه‌م هه‌ڵپه هه‌ڵپه له دامه‌زراندنی ئه‌م ڕه‌وت و ئه‌و ڕه‌وت، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ خزمه‌ت به‌گۆڕانكاری بكات به‌ڵكوو جه‌زره‌به له‌گۆڕانكاری ده‌دات، ده‌ركه‌وت ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان هه‌موو ئیش له‌سه‌ر گیرفان كراوه، ئیش له‌سه‌ر ویژدان نه‌كراوه، گیرفان به‌تاڵ بوووه بۆیه خه‌ڵک چه‌پڵه‌ی بۆ ئه‌وان لێداوه، به سكی تێر كه‌س چه‌پڵه بۆ ئه‌وان لێ نادات."
مه‌لا به‌ختیار گوتی: "من پێموایه به بووژاندنه‌وه‌ی باری ئابووری، به دانووستاندنێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی و به دامه‌زراندنی حكومه‌تێک له عێراق كه كورد شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێ من به دڵنیایییه‌وه پێتان ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بزانین باش ئیش بكه‌ین ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی كوردستان خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌ره پێ بدات، ئه‌گه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كان بچێته‌وه پێشه‌وه، هه‌مو ئه‌م ئه‌گه‌رانه بچێته پێشه‌وه، من به دڵنیایییه‌وه پێتان ده‌ڵێم بزووتنه‌وه‌ی پۆپۆلیستی له كوردستاندا له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه له دوای ئه‌و ڕیفۆرمه‌ی كه ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر ڕوو بدات، كۆتاییان پێ دێت."
هه‌روه‌ها گوتی: "چانسی سه‌ركه‌وتنیان ته‌واو بوووه، له قه‌یراندا سه‌ر نه‌كه‌وتن، له خۆپیشانداندا سه‌ر نه‌كه‌وتن، دوای ریفراندۆم سه‌ر نه‌كه‌وتن، له تێكچوونی ئێمه و حكوومه‌تی عێراق سه‌ر نه‌كه‌وتن، له له‌ده‌ستدانی كه‌ركووک سه‌ر نه‌كه‌وتن، له هیچی سه‌ر نه‌كه‌وتن بێگومان له خۆشگوزه‌رانی سه‌ر ناكه‌ون به هیچ شێوه‌یێک."
مه‌لا به‌ختیار باس له دروست بوونی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌و كاته‌ی یه‌كگرتوو دروست بوووه ئه‌وان له شه‌ڕی ناوخۆدا بوون و گوتی "ئێمه له شه‌ڕی ناخۆدا بووین، ئه‌وان ده‌چوون ئازوقه، به‌رماڵ و له‌چكیان دابه‌ش ده‌كرد، له ماوه‌ی دوو ساڵدا یه‌كگرتوو له سفره‌وه بۆ ئه‌و حیزبه رۆشت كه خۆی به به‌دیلی ئێمه ده‌زانی به‌ڵام كه دانووستاندنی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک سه‌ری گرت و ورده ورده خۆشگوزه‌رانی هاته كوردستان هێزه ئیسلامییه‌كان وه‌ستان، یه‌كگرتوو نه‌یتوانی له‌وه زیاتر بچێته پێشه‌وه."
له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه رۆژی 26ی ئایاری 2018 ئه‌نجام درا مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "زۆر هێناویانه و بردوویانه نه‌یانتوانیوه قه‌رار بده‌ن، وتویانه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیکه داده‌نیشین و قه‌رار ده‌ده‌ین، با بزانین حیزبه‌كانی دیکه ده‌ڵێن چی، شاسوار له ئاوازێک و به‌رهه‌م له ئاوازێک ده‌خوێنێ."
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا مه‌لا به‌ختیار باسی كاندیدكردنی د.به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار ده‌کات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "پێش ئه‌وه‌ی برۆم بۆ به‌غدا نوێنه‌ری ئه‌مریكا هاتبوو بۆ لام وتی هه‌ر پرسیارێكم هه‌یه ئه‌مه ڕه‌سمی نییه و كه‌سیش ته‌كلیفی نه‌كردووم به‌ڵام هه‌ر ده‌مه‌وێ پرسیارێک له تۆ بكه‌م وتم فه‌رموو، جه‌نابی برێت ماككۆرگ وتی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م واز له هه‌موو شتێک بهێنێت واز له هاوپه‌یمانی و دۆسته‌كانی بهێنێ و وه‌ک كه‌سایه‌تییێکی بێلایه‌ن خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆک كۆماری عێراق ئێوه قبووڵتانه وتم وه‌ڵا ئه‌مه زه‌ره‌ری کاک به‌رهه‌مه، وه‌ڵامه‌كه‌ی من دیپلۆماسی و مه‌بده‌ئی و نه‌رم بوو، وتم ئه‌مه زۆر زه‌ره‌ری کاک به‌رهه‌مه، ئه‌و شه‌خسیه‌ته عه‌زیمه گه‌وره‌یه دوو حیزبی ته‌زویركه‌ر ته‌زكیه‌ی بكه‌ن ببێته سه‌رۆک كۆمار، ئه‌و به ئێمه ئه‌ڵێ یه‌كێتی و پارتی ته‌زویریان كردوووه، ئێمه چۆن بیكه‌ین به سه‌رۆک کۆمار كه ئێمه ته‌زویرمان كردوووه، وتی تێگه‌یشتم، كه‌واته نابێ."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment