په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابووریی سلێمانی و ئێران گه‌شه‌ ده‌سێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسانی كونسووڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابورییه‌كانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن و هه‌ر دوو لا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قایمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ "ئاغای سووری" ڕاوێژكاری ئابووری و "ئاغای ئه‌نوه‌ری حه‌سیب‌زاده‌" ڕاوێژكاری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ كونسووڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی كۆ بوووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌ره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌ و ڕایان‌گه‌یاند: پێشخستنی جموجووڵه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ گرنگیی زیاتریان پێبدرێت.

قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسانی كونسووڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی باسیان له‌و كێشه ‌و گرفتانه‌ش كرد كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندا هه‌یه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌زوویی چاره‌سه‌ر كردنی كۆی گرفت و به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه‌ له‌ پێناو پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كان.

له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی هه‌موو جۆره‌ كارئاسانییێک بۆ هاتوچۆی گه‌شتیاران له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14835

Your Comment

You are replying to: .
captcha