به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی له دیوانی قایمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ "ئاغای سووری" ڕاوێژكاری ئابووری و "ئاغای ئه‌نوه‌ری حهسیبزاده" ڕاوێژكاری بازرگانی و پیشه‌سازی له كونسووڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی كۆ بوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی بهرهودان به‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: پێشخستنی جموجووڵه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه و له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گرنگیی زیاتریان پێبدرێت.
قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسانی كونسووڵگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی باسیان له‌و كێشه و گرفتانه‌ش كرد كه له ده‌روازه سنوورییه‌كاندا هه‌یه و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌زوویی چاره‌سه‌ر كردنی كۆی گرفت و به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه له پێناو پێشخستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی هه‌موو جۆره كارئاسانییێک بۆ هاتوچۆی گه‌شتیاران له خاڵه سنورییه‌كان.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment