به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه له زاری عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاوی کرده‌وه که وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌یه‌وێت هه‌نارده کردنی نه‌وتى عێراق له ڕێگه‌ى بۆری هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌رده‌وام بێت به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم و حکوومه‌تى فیدراڵی ڕێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه له ئێستادا به‌رهه‌می چه‌ند بیرێکى که‌رکووک ڕۆژانه بریتییه له ١٥٠ هه‌زار به‌رمیل و له بیره‌کانى‌تریش له ناوچه‌کانى باکوور به گشتى ڕۆژانه ده‌توانرێت زیاتر له ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنرێت و له دوای ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى به‌نده‌ری جیهانه‌وه هه‌نارده بکرێت به‌ڵام به‌هۆی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا ئێستا ئه‌و بره هه‌نارده ناکرێت.
عاسم جیهاد له‌باره‌ی هۆکاری ڕێکنه‌که‌وتنیشیان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و ناکۆکییانه‌ى هه‌رێم و به‌غدا له بابه‌تی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هۆکاری ئه‌وه‌ن که هه‌ر دوو لا ڕێکنه‌که‌ون.
سه‌رچاوه: لڤین پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment