بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد ئەحمەدی ڕۆژی دووشەمە 28ی ئایار لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی وتووە زیاترین ڕێژەی کاڵای هەناردە کراوی گومرگی مەهاباد بەرەو هەرێمی کوردستان و تورکیا بووە و ڕێژەی هەناردە کردنیش ئەمساڵ دابەزینی زۆری بە خۆوە بینیوە.
ناوبراو سەبارەت بە جۆری کاڵای هەناردە کراویش ئاشکرای کرد: زیاترین کاڵای هەناردە کراو بریتی بووە: فەرش، چیمەنتۆ و دانەوێڵە.
ئەحمەدی سەبارەت بە ژمارەی ئەو ئوتۆمبیلانەی لە گومرگی مەهابادەوە تێپەڕێوە وتی ئەمساڵ لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 15 کەیس مۆڵەتی چوونەدەرەوەی کاتی بۆ ئوتومبێل دەرکراوە کە 96 کەیسی ئەو مۆڵەتانە لە مانگی نیساندا بووە.
شیاوی ئاماژەیە شاری مەهاباد شارێکی گەورەی کوردنشینە کە 237 هەزار کەس لە خۆ دەگرێت و گومرگی ئەو شارە یەکێکە لە 9 گومرگی پارێزگای ئازەربایجان و هەموو ساڵێک ڕێژەیێکی زۆر ئاڵوگۆڕی کاڵا و بازرگانیی تێدا دەکرێت بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیاسەتی هەناردە و هاوردە کردندا لە حکوومەتی ئێران دەستی پێکردووە ڕێژی ئاڵوگۆڕی کاڵاش لەو گومرگەوە دابەزیوە.
Your Comment