ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی HPG ڕاگه‌یێندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)‌ ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر و شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ، هه‌رێمی باگۆكی مێردین‌و هه‌رێمی نێوان چه‌ولیک- خارپێت ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو كرده‌وه‌.

کوردپرێس- له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی هه‌په‌گه‌دا نووسراوە کە هێزه‌كانیان له‌ دژی سوپای توركیا هه‌ندێک چالاكییان ئه‌نجام داوه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

٢٦ی ئایار/ ٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٠٠:١٠ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یێک كه ئێستا‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لدێی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ دروست ده‌كرێت.

٢٧ی ئایار/ ٦ی جۆزه‌ردان له ‌نێوان كاتژمێر ٠٠:١٠ و ١:٠٠دا هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا له‌ سه‌ر گردی هاروونای شه‌مزینان ٢ چالاكییان ئه‌نجام دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه‌ ٢ سه‌ربازی تورکیا كوژران.

٢٥ی ئایار/ ٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٤:٣٠ له‌ دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید غه‌فووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییێكیان ئه‌نجام دا و له‌و چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای تورکیا كوژرا.

ڕۆژی ٢٥ی ئایار/ ٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩:١٠ له‌ دژی سه‌ربازگه‌ی شه‌رگای سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌ولیک- خارپێت چالاكییێكیان ئه‌نجام دا و له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ر، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌ زرێپۆشه‌كانی تورکیا درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه‌.

٢٥ی ئایار/ ٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٨:٠٠ له‌ دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی خرابێ ئالێی هه‌رێمی باگۆكی مێردین چالاكییان ئه‌نجام دا و له‌ چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی تورکیا كوژرا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14797

Your Comment

You are replying to: .
captcha