بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد پوورحەیدەر بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ناوچەی تایبەتی "پارس" لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد ڕێژەی هەناردە کردن لە بەرەمە نانەوتییەکاندا 11 بۆ 19 لە سەد زیادی کردووە و جگە لەو بەرهەمە نانەوتییانەش بڕی 61 هەزار و 934 تەن بەرهەمی شلی کەرتی غاز هەناردە کراوە کە بایەخەکەی 91 ملوێن و 298 هەزار دۆلار بووە و لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 149 لە سەد زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ناوچەی تایبەتی "پارس" جۆری بەرهەمەکانی ئەو کێڵگەیەش دەخاتە ڕوو کە بریتین لە: غازی شل، مێتانۆڵ، پرۆپۆن، پۆلی ئەتلین، گووگرد، ئوورە، ستایرن، ئاموونیاک و نەوتی خاو.
ناوبراو کۆی بایەخی بەرهەمە هەناردە کراوەکانیش دەخاتە ڕوو کە یەک ملیار و 844 ملوێن و 975 هەزار دۆلار بووە و لە باری کێشەوە سەدا 4 و لە باری بایەخیشەوە سەدا 72 هەڵکشانی بە خۆوە دیوە.
پوورحەیدەر گوتیشی بەرهەمەکان زیاتر بۆ ئەم چەند وڵاتە هەناردە کراون: چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، هێندستان، هۆنگ کۆنگ، ئەندۆنێزیا، تورکیا، میسر، ئیمارات و کوێت.
کێڵگەی نەوتی "پارس جنووبی" گەورەترین کڵگەی غازی جیهانی لە خۆدا جێ کردۆتەوە و گەورەترین کێڵگەی هەناردە کردنی بەرهەمی نانەوتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و 14 ترلیۆنی سێ جا غاز لە خۆ دەگرێت و زیاتر لە 18 ملیار بەرمیل غازی شلی تێدایە. ئەو ناوچەیە بە ناوچەی عەسەلوویەوە 16 کۆگەی پیترۆکیمیایی لە خۆ دەگرێت و ساڵانە زیاتر لە 20 ملوێن تەنی تێدا بەرهەم دەهێنرێت کە بەشی هەرە زۆری هەناردە دەکرێت.
Your Comment