ڕێژەی هەناردە کردنی نەوت و غازی کێڵگەیێکی گەورەی ئێران ئاشکرا دەکرێت

بەشی ئێران/ کوردی- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ناوچەی تایبەتی "پارس" دوایین ڕێژەی هەناردە کردنی نەوت و غازی ناوچەی "پارس جنوبی" ئاشکرا دەکات و بەو پێیەش لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 594 هەزار و 890 تەن بەرهەمی نانەوتی هەناردە کراوە کە بایەخی دەگاتە زیاتر لە 750 ملوێن دۆلار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد پوورحەیدەر بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ناوچەی تایبەتی "پارس" لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد ڕێژەی هەناردە کردن لە بەرەمە نانەوتییەکاندا 11 بۆ 19 لە سەد زیادی کردووە و جگە لەو بەرهەمە نانەوتییانەش بڕی 61 هەزار و 934 تەن بەرهەمی شلی کەرتی غاز هەناردە کراوە کە بایەخەکەی 91 ملوێن و 298 هەزار دۆلار بووە و لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 149 لە سەد زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ناوچەی تایبەتی "پارس" جۆری بەرهەمەکانی ئەو کێڵگەیەش دەخاتە ڕوو کە بریتین لە: غازی شل، مێتانۆڵ، پرۆپۆن، پۆلی ئەتلین، گووگرد، ئوورە، ستایرن، ئاموونیاک و نەوتی خاو.

ناوبراو کۆی بایەخی بەرهەمە هەناردە کراوەکانیش دەخاتە ڕوو کە یەک ملیار و 844 ملوێن و 975 هەزار دۆلار بووە و لە باری کێشەوە سەدا 4 و لە باری بایەخیشەوە سەدا 72 هەڵکشانی بە خۆوە دیوە.

پوورحەیدەر گوتیشی بەرهەمەکان زیاتر بۆ ئەم چەند وڵاتە هەناردە کراون: چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، هێندستان، هۆنگ کۆنگ، ئەندۆنێزیا، تورکیا، میسر، ئیمارات و کوێت.

کێڵگەی نەوتی "پارس جنووبی" گەورەترین کڵگەی غازی جیهانی لە خۆدا جێ کردۆتەوە و گەورەترین کێڵگەی هەناردە کردنی بەرهەمی نانەوتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و 14 ترلیۆنی سێ جا غاز لە خۆ دەگرێت و زیاتر لە 18 ملیار بەرمیل غازی شلی تێدایە. ئەو ناوچەیە بە ناوچەی عەسەلوویەوە 16 کۆگەی پیترۆکیمیایی لە خۆ دەگرێت و ساڵانە زیاتر لە 20 ملوێن تەنی تێدا بەرهەم دەهێنرێت کە بەشی هەرە زۆری هەناردە دەکرێت.

News Code 14773

Your Comment

You are replying to: .
captcha